هونەر ئەحمەد و شادیە دڵشاد كلیپیان بۆ بەرهەمێكیان كرد

:: AM:09:52:07/12/2024 ‌
هونەرمەندان هونەر ئەحمەد و شادیە دڵشاد، ئەمڕۆ دەست بە كاری كلیپی نوێترین بەرهەمی هاوبەشیان دەكەن بە ناوی "كوێستان". ئەم كارە هونەرییە گۆرانییەكی فۆلكلۆرە كە بە هەردوو شێوەزاری كرمانجی و سۆرانی پێشكەش دەكرێت.

بەپێی لێدوانی هونەر ئەحمەد، موزیكی كارەكە لەلایەن هەڵكەوت زاهیر و سەركان ئامادە كراوە. كاری پڕۆداكشنی كلیپەكە لە ئەستۆی ئەربیل پرۆداكشن دەبێت، هەروەها دەرهێنانی كارەكەش لەلایەن دلێر دلاوەرەوە ئەنجام دەدرێت.

هونەرمەند سوپاسی هاوكارانی كردووە بەتایبەتی سەید مەجید رواندزی، هەڤاڵ خۆشناو و هیوا خۆشناو. هەروەها ئاماژەی بەوە دا كە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەرهەمێكی تری نوێ بە شێوەزاری بادینی پێشكەش دەكات.

ئەم كلیپە چاوەڕوانكراوەی "كوێستان" لە ئایندەیەكی نزیكدا بڵاو دەكرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد