به‌گشتی پێویسته سروشتی بڕبڕه‌ی پشت بپارێزرێت له مله‌وه تا ده‌گاته ناوه‌ڕاستی پشت و خواره‌وه‌ی پشت.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری
ته‌ندروستی، شاره‌زایانی بڕبڕه‌ی پشت پێیان وایه كه ده‌توانرێت به‌م ئامۆژگارییانه‌ی خواره‌وه، كاریگه‌رییه‌كانی چه‌مانه‌وه كه‌م بكرێته‌وه:
دكتۆر ڕاهول شا پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی بڕبڕه‌ی پشت، پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه هه‌فته‌ی چه‌ند ڕاهێنان ئه‌نجام بدرێت. شا ده‌ڵێت: "ڕاهێنانی خوێنبه‌ره‌كان و ڕاهێنانی شانه‌كان به‌رگه‌گرتن زیاد ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و هاوئاهه‌نگییه به‌رز ده‌كاته‌وه كه ماسولكه‌كان له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كه‌ن".
ڕاهێنانی سنگ بۆ كشانی شانه‌كان و ڕاهێنانی كردنه‌وه‌ی شان بۆ حه‌وز، یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ڕه‌قبوون كه له ئه‌نجامی زۆر دانیشتنه‌وه دروست ده‌بێت.
ماریسا بریسانۆ چاره‌سه‌ركه‌ری پیشه‌یی له نه‌خۆشخانه‌ی مانهاتن ده‌ڵێت، "كاتێك له كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا كار ده‌كات، به‌زۆری چه‌ند خوله‌ك جارێك له دڵی خۆیدا بیر ده‌كاته‌وه و له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت، "چه‌ناگه‌ت رێك بكه‌ره‌وه، شانه‌كانت ئارام رێك بكه‌وه و ڕاست دابنیشه".
هارڤی سمیس مامۆستای نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و پروسك له زانكۆی پێنسیلڤانیا ده‌ڵێت، له كاتێكدا زۆرجار وه‌ستان جێگه‌ی سه‌رنجه، به‌ڵام دۆخی باشی جه‌سته‌ش گرنگه له كاتی دانیشتن‌دا.
سمیس دووپات له‌سه‌ر گرنگی كاركردن ده‌كات بۆ پاراستنی كه‌وانه‌كه‌ی خواره‌وه‌ی پشت له كاتی دانیشتن‌دا. ده‌ڵێت: "بزانه ده‌توانیت ده‌ستت له نێوان به‌شی خواره‌وه‌ی پشتت و پشتی كورسییه‌كه‌تدا بخلیسكێنیت". واته: جارجار بزانه شانه‌كانت بۆ دواوه‌ن و نیگاكانت به‌ره‌و پێشه‌وه‌یه.
سمیس ڕوونی ده‌كاته‌وه، شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌سه‌ر به‌رزییه‌كی جیاواز دابنێ، یان شوێنی كیبۆرده‌كه‌ت ڕێكبخه، نزیكتر یان دوورتر له خۆته‌وه.
ده‌شڵێت "پێویسته كورسییه‌كه به‌جۆرێك ڕێكبخرێت كه پێیه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌وی یه‌كبگرن، چونكه ئه‌گه‌ر پێیه‌كان له پێش بن له كاتی دانیشتن‌دا، ئه‌مه ڕه‌نگه بڕبڕه‌ی پشتی كه‌مه‌ر كێش بكات".