دێرین محه‌مه‌د خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و تا ئێسته له چه‌ندان كاری هونه‌ریی فیلم، دراما و شانۆ به‌شداریی كردووه، ئێسته خه‌ریكی كاری فیلمێكی تازه‌یه كه ئه‌و وه‌ك ئه‌كته‌رێك رۆڵی تێدا ده‌گێرێت.
لەبارەى ئەم كاره هونه‌رییه تازه‌یه، بۆ "وشه" رای گه‌یاند و گوتی" ئێسته خه‌ریكی فیلمێكین ئه‌و فیلمه باس له مێژوویه‌كی كۆنی قه‌ده‌مخێر ده‌كات، كارێكی مێژووییه و له ئێسته خه‌ریكین كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
زیاتر گوتی، فیلمه‌كه كاتی پێویسته و دواتر لە کەرکووک نمایش ده‌كرێت كه ئه‌و فیلمه به ناوی "میرنیشینه"، له‌م فیلمه‌دا من رۆڵی كچی قه‌ده‌مخێر ده‌گێڕم، بۆیه به بینه‌ران ده‌ڵێم چاوه‌رێی سوپرایزێكی گه‌وره بن چونكه فیلمێكی زۆر تایبه‌ت و جوانه، ماندووبوونێكی زۆرمان بۆ چێشتووه.
ئه‌و باسی له‌وه كرد، كه ئه‌م فیلمه سیناریۆ و ده‌رهێنانی له لایه‌ن توانا زمناكۆ هیدایه‌ت كاری بۆ كراوه.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق