له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له به‌رده‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دایه و به‌غدا پاره‌ی ته‌واوی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نه‌ناردووه، تاكه كه‌س كه له خه‌می چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه.
روونتر، ئه‌وه‌ی له رابردوو و له ئێسته‌یشدا شه‌ڕ بۆ مووچه و مافی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كات مه‌سروور بارزانییه، پێشتر خۆیشی چه‌ندان جار دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه ئه‌گه‌ر به ته‌نیاش بێت به‌رپرسیاری هه‌ڵده‌گرێت و زۆرن ئه‌وانه‌ی كه له نیوه‌ی رێگه‌دا جێی ده‌هێڵن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ئێسته كه‌سێك كه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی و له‌گه‌ڵ سه‌رانی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه له‌سه‌ر هێڵ بێت، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كرد، كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات تا له ئەمساڵدا هیچ مووچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران نه‌فه‌وتێت و به حه‌ق و حساب، به‌غدا شایسته داراییه‌كان ره‌وانه بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێشبینی كرد كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا، ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی مه‌سروور بارزانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه ده‌ربكه‌وێت و "مژده" بێت بۆ فه‌رمانبه‌ران.
به‌غدا جارێكی تر بیانووی به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گرتووه و ته‌نیا 763 ملیار بۆ مووچه ره‌وانه كراوه، له كاتێكدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به‌پێی بڕیاری دادگای فیدراڵ پێویسته به‌بێ دواكه‌وتن و هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی تر مانگانه ره‌وانه بكرێت.