هه‌ژماری من زانیارییه‌كی گرنگی له‌باره‌ی تۆماركردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی مووچه بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌م، هه‌ژماری من بڵاوی كرده‌وه كه بۆ نزیكه‌ی 27 هه‌زار پێشمه‌رگه له كۆی گشتی 69 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان كه تۆماركراون له هه‌ژماری من.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ژماره‌ی ئامێره‌كانی ڕاكێشانی پاره و ناونیشانه‌كانیان هێشتا به‌رده‌وامن له زیادبوون.
هه‌ژماری من پڕۆژه‌ی به ئه‌لیكترۆنی و به بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانه، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه زیاتر له 19 خزمه‌تگوزاریی بانكی پێشكه‌ش به فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.