به‌غدا هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه سه‌قامگیریی ته‌واو له كوردستان هه‌بێت، به‌غدا كوردستان وه‌ك به‌شێك له خاكی عێراق سه‌یر ناكات، هه‌موو هه‌وڵی به‌غدا دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستانه، به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت چۆن دژایه‌تیی بكات و رووبه‌ڕووی هه‌رێم ببێته‌وه، ئه‌و ده‌یه‌وێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كوردستان لاواز بكات و خاوه‌نی خۆی نه‌بێت.
له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام له سلێمانیشه‌وه دژایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، هه‌ركاتێك شتێك رووی دابێت، ده‌ستبه‌جێ كه‌سانێك له شاره‌كه ده‌ستیان به دژایه‌تیكردنی كردووه و رۆژێك نه‌بووه ئاراسته‌ی دژایه‌تیكردن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان رووبه‌ڕووی به‌غدا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بكه‌نه‌وه، كه نزیكه‌ی 18 مانگه مووچه‌ی خۆیانی كردووه به سیاسی و دوای ده‌خه‌ن و نایده‌ن.
خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو له سلێمانییه‌وه زۆرترین كێشه و گرفت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كار و پلانه‌كانی دروست كرا، كه‌چی هه‌ر سلێمانی یه‌كێك بووه له‌و شارانه‌ی كه زۆرترین داواكاری له حكوومه‌ت هه‌بووه، داوای خزمه‌تگوزاری و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كردووه، به پێی داتاكانی حكوومه‌تیش كه ساڵانه بڵاویان ده‌كاته‌وه، سلێمانی به‌راورد به ناوچه‌كانی تر زۆرترین گرنگی پێ دراوه، به‌غدا سته‌م ده‌كات، به‌ڵام له سلێمانییه‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی دژی حكوومه‌ت به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌میشه له سلێمانییه‌وه دژایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم كراوه و گرفتی بۆ دروست كراوه، حزبی ده‌سه‌ڵاتداری سنووره‌كه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانه‌كانی زۆرترین كێشه‌ی بۆ حكوومه‌ت دروست كردووه، خه‌ڵكه‌كه به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی و ره‌خنه‌یان له حكوومه‌ت هه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه داوای خزمه‌تكردنیان له حكوومه‌ت كردووه، سه‌ره‌ڕای ته‌نگژه‌كان داوایان كردووه حكوومه‌ت گرنگی به ناوچه‌كه‌یان بدات، ئێسته هه‌رێمی كوردستان گوشارێكی زۆری له‌سه‌ره و به دۆخێكی سه‌ختی ئابووری تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێت هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بین كه به‌غدا ئه‌وه‌مان به‌رانبه‌ر ده‌كات، له سلێمانیشه‌وه دژایه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدا بكرێت.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید رۆشنبیری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ناڕه‌زایه‌تی و داواكارییه‌كان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بێت و یاری به قووت و بژێوی هاووڵاتییانی كوردستان نه‌كات، هه‌ر چۆنێك بین له ناوخۆ، سه‌ره‌ڕای تێبینییه‌كانمان له‌سه‌ر ناوخۆ، به‌ڵام به‌غدا كارێكی خراپمان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
روونی كرده‌وه، ئاشكرایه سلێمانی ململانێیه‌كی سیاسی زۆری تێدایه، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌ر لایه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكات كامیان زۆرینه بێت، بۆ ئه‌مه‌ش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ چ لایه‌نێك زۆر دژی حكوومه‌ت بێت، تا خه‌ڵك دوای بكه‌وێت، بۆیه ئه‌و دژایه‌تییانه‌ی سنووره‌كه له‌سه‌ر حیسابی زۆربوونی ده‌سترۆیشتوویی لایه‌نه‌كانه.
سه‌باح كه‌ریم كادری پێشكه‌وتووی پارتی به "وشه"ی راگه‌یاند، دیاره له سلێمانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن ئه‌م دۆخه ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی زیاتر بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێم گرنگی زۆری به‌م شاره داوه له رووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به بێ جیاوازی و وه‌ك هه‌موو شاره‌كانی تری كوردستان، بۆیه بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه یه‌كرێزی و پشتگیریی هه‌موو لایه‌نه‌كان پێویسته، نه‌ك پشتێكردن و كێشه دروستكردنی زیاتر، چونكه ئه‌م حكوومه‌ته هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، له‌وكاته‌ی له سلێمانییه‌وه زۆرترین كێشه بۆ حكوومه‌ت دروست كراوه.
سلێمانی/ تایبه‌ت