حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دۆسیه‌یه‌كی گرنگی ناوبژیوانیی له دادگای ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له له‌نده‌ن له دژی كۆمپانیای (جێنێل ئینێرجی میران بنه‌باوی لیمیتد- GEMBBL) برده‌وه.
خاوه‌ندارێتیی كۆمپانیای GEMBBL به‌ته‌واوه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیای Genel Energy plc وه، به‌ڵێنده‌ری گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شه (PSC) له هه‌ردوو بیره‌نه‌وتی میران و بنه‌باوی.
پرۆسه‌ی ناوبژیوانییهكه به‌پێی یاسا و ڕێساكانی دادگای ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ناكۆكییه له دوای شكستی GEMBBL ه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه بڕیار بوو له هه‌ردوو بلۆكی میران و بنه‌باوی، به‌پێی گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش بۆ ده‌رهێنانی گازی سروشتی په‌ره‌پێدان بكات. گرێی سه‌ره‌كیی یاسایی له‌م ناكۆكییهكهدا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌وه بوو كه ئایا حكوومه‌تی هه‌رێم مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبهسانهی هه‌بووه یان نا.
به‌هۆی به‌رده‌وامیی شكستی GEMBBL له په‌ره‌پێدانی ئه‌و دوو بلۆكه، حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاری كۆتاهێنان به‌و گرێبه‌ستانه‌ی له بلۆكی میران و بنه‌باوی له كانوونی دووه‌می 2021 دا.
له ڕێكه‌وتی پێنجی كانوونی دووه‌می 2021، حكوومه‌تی هه‌رێم ئاگاداریی كۆتاهێنانی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی نارد بۆ GEMBBL.
له ڕێكه‌وتی 10ی كانوونی دووه‌می 2021، GEMBBL وای خسته ڕوو كه ده‌یه‌وێ ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌ستبه‌جێ كۆتایی پێ بهێنێت. دووپاتی كرده‌وه كه گوایه حكوومه‌تی هه‌رێم پێشێلكاریی له پابه‌ندبوون به‌و گرێبه‌ستانه كردووه.
به ههمانشێوهش له ڕێكه‌وتی 10ی كانوونی دووه‌می 2021، كۆمپانیای گه‌نه‌ل ئه‌نه‌رجی Genel Energy كه خاوه‌نی GEMBBLه، له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا دووپاتی له‌و گوتانه كرده‌وه. له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو كه گوایه جێنێل ئه‌نه‌رجی به‌نیازه له ڕێگه‌ی دادگای ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له له‌نده‌ن، داوای قه‌ره‌بوویه‌كی به‌رچاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات.
بۆ پاراستن له مافه‌كانی، له ڕێكه‌وتی 27ی كانوونی دووه‌می 2021، حكوومه‌تی هه‌رێم داواكارییه‌كی له دادگای ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له له‌نده‌ن دژی GEMBBL تۆمار كرد. له داواكارییه‌كه‌دا حكوومه‌تی هه‌رێم داوای له دادگای ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ربكات به ڕه‌وابوونی كۆتاپێهێنان به‌و گرێبه‌ستانه له هه‌ردوو بلۆكی میران و بنه‌باوی.
كۆمپانیای GEMBBL یش داواكاریی به‌رابه‌ری دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی دادگای ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی كرد. له داواكارییه‌كه‌یاندا دووپاتیان كردبووه‌وه له‌وه‌ی كه گوایه حكوومه‌تی هه‌رێم پێشێلكاریی گرێبه‌سته‌كانی كردووه، داوای قه‌ره‌بووی زیاتر له یه‌ك ملیار و 750 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی ده‌كرد. حكوومه‌تی هه‌رێمیش به تۆكمه‌یی ئه‌م تۆمه‌ته‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و به توندی دژی داواكارییه‌كانی GEMBBL وه‌ستایه‌وه.
له مانگی شوبات و مارسی ساڵی 2024 دا، دادگای ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له له‌نده‌ن گوێی له داواكارییه دژبه‌یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و GEMBBL گرت. له ڕێكه‌وتی دووی كانوونی یه‌كه‌می 2024 دا بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.
له پشتیوانیكردنێكی پته‌ودا له مافه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شدا، دادگا ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:
- حكوومه‌تی هه‌رێم مافی خۆیه‌تی كۆتایی به گرێبه‌ستی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش له هه‌ردوو بلۆكی میران و بنه‌باوی بهێنێت.
- پشتڕاستكردنه‌وه‌ی دادگا له تێگه‌یشتنی حكوومه‌تی هه‌رێم له مافی كۆتاهێنانی به‌و گرێبه‌ستانه.
- دادگا پشتڕاستی كرده‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست ئاگاداریی ناردووه بۆ GEMBBL به كۆتاپێهێنانی ئه‌و گرێبه‌ستانه له ڕێكه‌وتی پێنجی كانوونی دووه‌می 2021 و به‌پێی مافی خۆی له‌و گرێبه‌ستانه.
- دادگا پشتڕاستی كرده‌وه كه GEMBBL به شێوه‌یه‌كی نادروست گرێبه‌سته‌كانی میران و بنهباویی له ڕێكه‌وتی 10ی كانوونی دووه‌می 2021 هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
- دادگا پشتڕاستی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست گرێبه‌سته‌كانی له ڕێكه‌وتی 12ی كانوونی دووه‌می 2021 كۆتایی پێ هێناوه.
- دادگا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێم به‌جێهێنانی ئه‌ركی خۆی له هیچ یه‌كێك له گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ GEMBBL پێشێل نه‌كردووه؛ هه‌روه‌ها داواكارییه به‌رانبه‌ره‌كانی كۆمپانیای GEMBBLی به ته‌واوی ڕه‌ت كرده‌وه.
ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجییانه‌یه له كۆمپانیای GEMBBL كه له په‌نابردن بۆ دادگای ناوبژیوانیی نێوده‌وڵه‌تی و پرۆسه‌ی یاساییدا، دژی داواكارییه‌كانی كۆمپانیای ناوبراو خه‌رجی كردووه.