كۆمه‌ڵێك خۆراك یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن بۆ قووڵیی خه‌وتن و زاڵبوون به‌سه‌ر كه‌مخه‌ویدا، به‌وپێیه‌ی پێوه‌ندییه‌كی نزیك له نێوان ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌یخۆین و خه‌و هه‌یه.
هه‌ندێك خۆراك ده‌بنه هۆی كه‌مخه‌وی و وامان لێدەکەن تووشی خه‌وی ناخۆش ببین، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك ڕێچكه هه‌یه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ خه‌وی قووڵ و ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌توانرێت بخورێت ئه‌گه‌ر تووشی كه‌مخه‌وی بووین.
به‌گوێره‌ی توێژه‌ران حه‌وت خۆراك هه‌یه كه ده‌بێت لێیان دوور بكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وی قووڵ به‌ده‌ست بهێنیت، هاوكات ئه‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه ڕه‌نگه یارمه‌تیده‌ر بن بۆ باشتركردنی كوالێتیی خه‌و:
یه‌كه‌م: هه‌نگوین، چه‌ند سه‌عاتێك پێش خه‌وتن كه‌مێك هه‌نگوین بخه‌ره ناو شیری گه‌رم یان چای گیایی، ئه‌م گلوكۆزه بچووكه ئاستی ئۆریكسینت داده‌به‌زێنێت.
دووه‌م: دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به هه‌ندێك دڵه‌ڕاوكێ كرد پێش خه‌وتن، پارچه‌یه‌ك نانی دانه‌وێڵه یان نانی بر‌ژاو بخۆ.
سێیه‌م: مۆز، سووده‌كانی مۆز بۆ له‌ش ئه‌وه‌یه كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی پۆتاسیۆمی تێدایه كه كانزایه‌كی پێویسته بۆ خه‌وتنێكی قووڵ له شه‌ودا.
چواره‌م: فاسۆڵیا، ڤیتامین B له‌مێژه به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مخه‌وی و یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و دڵه‌ڕاوكێ ده‌دات. فاسۆڵیا تاقی بكه‌ره‌وه، چونكه بڕێكی كه‌م له ڤیتامین B جیاوازه‌كانی تێدایه.
پێنجه‌م: شیره‌مه‌نی، سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی تریپتۆفانه كه هانده‌ری خه‌وتنه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی كالیسیۆم له شیره‌مه‌نیدا كاریگه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌رمی له‌سه‌ر ترشه ئه‌مینییه‌كان هه‌یه.
شه‌شه‌م: گوێز، مشتێك گوێز خواردنێكی كه‌مێكی زۆر باشه پێش خه‌وتن، چونكه یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سیرۆتۆنین ده‌دات له مێشكدا و سه‌رچاوه‌یه‌كی نایابی مه‌گنیسیۆم و تریپتۆفانه.
حه‌وته‌م: نۆك، سووده ته‌ندروستییه‌كانی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه، یارمه‌تیت ده‌دات بڕێكی كه‌متر له خۆراك بخۆیت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی ڤیتامین B6 له‌خۆ ده‌گرێت، كه ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه له یارمه‌تیدانی جه‌سته‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی سیرۆتۆنین، كه هۆرمۆنی هه‌ستكردن به باشی خه‌و و ته‌ندروستیی ده‌روونیت به‌رز ده‌كاته‌وه و یارمه‌تیت ده‌دات به ئاسانی پشوو بده‌یت.