فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دامه‌زراندنی راگه‌یاند کە دامه‌زراندنه‌كه به شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا هاتووه، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ دامه‌زراندنی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك به‌شێوه‌ی (گرێبه‌ست) و كاری فه‌رمانبه‌ره‌كان له به‌شه جیاجیاكان ده‌بێت.
ده‌قی مه‌رج و شوێنی كاركردنی فه‌رمانبه‌ره‌كان:
1. به‌شی خزمه‌تگوزاریی زانیاریی فڕۆكه‌وانی/(AIS).
2. به‌شی چاودێریی ئاسمانی/(ATC).
3. نووسینگه‌ی كه‌شناسیی فڕۆكه‌وانی/(Aviation Meteorological Office).
مه‌رج و ڕێنوێنییەکانى دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر به‌شێوه‌ی (گرێبه‌ست):
(مه‌رجه گشتییه‌كان)
أ. پێویسته سه‌رجه‌م داواكاران له (ڕه‌گه‌زی نێر) بن.
ب. پێویسته داواكار له‌دایكبووی ساڵی (1995) به‌ره‌و سه‌ر بێت و ته‌مه‌نی له (30) ساڵ زیاتر نه‌بێت.
1. مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی داواكاری بۆ (به‌شی خزمه‌تگوزاریی زانیاریی فڕۆكه‌وانی/AIS) پێویسته هه‌ڵگری یه‌كێك له‌و بڕوانامانه‌ی لای خواره‌وه بێت:-
أ. بەكالۆریۆس لە زانستی بیركاری.
ب. بەكالۆریۆس لە زانستی كۆمپیوته‌ر(IT).
ت. ئه‌ندازیاریی كۆمپیوته‌ر.
پ. بەكالۆریۆس لە زانستی جیۆلۆجی.
ج. بەكالۆریۆس لە ئه‌ندازیاریی ڕووپێوی.
ح. پێویسته داواكار ئاستی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتای (IELTS) وه‌ك (TOEFL , IBT).
2. مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی داواكاری بۆ (به‌شی چاودێریی ئاسمانی/ATC) پێویسته هه‌ڵگری یه‌كێك له‌و بڕوانامانه‌ی لای خواره‌وه بێت:-
أ. بەكالۆریۆس لە زانستی كۆمپیوته‌ر(IT).
ب. ئه‌ندازیاریی كۆمپیوته‌ر.
ت. بەكالۆریۆس لە زانستی بیركاری.
پ. بەكالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی (ته‌نیا بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی زانستی).
ج. پێویسته داواكار ئاستی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی (IELTS) (5) بێت یان هاوتاكه‌ی (IELTS) وه‌ك (TOEFL, IBT).
3. مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی داواكاری بۆ (نووسینگه‌ی كه‌شناسیی فڕۆكه‌وانی/Aviation Meteorological Office):-
أ. پێویسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس لە كۆلێژی زانست (فیزیا) بێت.
ب. پێویسته داواكار ئاستی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتای (IELTS) وه‌ك (TOEFL , IBT).
تێبینیه‌كان:
1. له‌كاتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم، ئه‌گه‌ر پێشكه‌شكار بڕوانامه‌كانی ئاماده‌یی و زانكۆیی و توانستی ئینگلیزیی وه‌ك (IETS, TBT, TOEFL) كه داواكراوه به‌رده‌ست نه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانێت دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه و ده‌رچوونی کە له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت، بڕوامهنامهكانی داواكراو پێشكه‌ش به فڕۆكه‌خانه بكات.
2. درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم تا ڕێكه‌وتی (31/12/2024) ده‌بێت و بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر پێوەندى بكه‌ن به‌م ژماره مۆبایله‌وه (07703244400) كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێوەندییەکان له سەعات (8:00)ی به‌یانی بۆ (2:00)ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
3. پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه ده‌بێت..
كلیك بكه‌ن