ئەردۆغان كاتی شەڕی توركیای دژی هەسەدە ڕاگەیاند

:: PM:04:06:20/12/2024 ‌

سەرۆكی توركیا ڕای دەگەیەنێت، كاتی ئەوە هاتووە گرووپە تیرۆریستییەكان (مەبەستی لە هەسەدەیە) كە هەڕەشە بۆ سەر سووریا دروست دەكان لەناو ببرێن.

ئەمڕۆ هەینی، 20ی كانوونی یەكەم، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە میانەی لووتكەی قاهیرەدا، ڕەجەب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا گوتی: پێویستە داعش و پەكەكە و گرووپەكانی سەر بەو دووە لەناو ببەین، چونكە هەڕەشەن بۆ سەر مانەوەی سووریا.

ئەمە لە كاتێكدایە كە توركیا هێرشی كردووەتە سەر شاری كۆبانی كە بەدەست هەسەدەوەیە و ئەردۆغان ئەمڕۆ لە گوتارەكەیدا ئامانجی ئەو هێرشانەی بە ڕوونی خستووەتە ڕوو.



وشە - باز ئه‌حمه‌د