نوێنەری سەرۆك بارزانی بۆ باكور و ڕۆژئاوای کوردستان لە حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كۆ بووەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 13ی كانوونی دووەم، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) پیشوازیی لە د.حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆك بارزانی بۆ باكور و ڕۆژئاوای کوردستان كرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاو كراونەتەوە لەو كۆبوونەوەیەدا، پەیامی سەرۆك بارزانی لە ڕێگەی د.حەمید دەربەندی گەیەنرایە مەزڵوم عەبدی.
سەرۆك بارزانی دووپات لە گرنگیی یەكڕیزی نێوماڵی كورد و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی ئێستەی سووریا دەكاتەوە.
پێشتر سەرۆك بارزانی رای خۆی لەسەر دۆخی سووریا بە ئەنەكەسە گەیاندبوو، كە دەبێت بە یەكڕیزی رووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببنەوە و كورد بەشێكی سەرەكی بێت لە حوكمڕانیی داهاتووی ئەو وڵاتە.