نوێنەری سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كۆ بووەوە.
د.حەمید دەربەندی نوێنەرى سەرۆک بارزانى بۆ باکور و ڕۆژئاوای کوردستان، گەیشتە سووریا و پێش كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنەكەسە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆ بووەوە.
نوێنەری سەرۆك بارزانی، د.حەمید دەربەندی بۆ باکور و ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كۆ بووەوە.
ئاژانسی ئانها بڵاوی كردەوە، نوێنەری سەرۆك بارزانی، د.حەمید دەربەندی بۆ باكور و ڕۆژئاوای کوردستان، دوای گەیاندنی پەیامی سەرۆك بارزانی بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان، گەیشتە بارەگای ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا و لەگەڵ محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنەكەسە و دەستەی ئەنەكەسە كۆ بووەوە.
سەرۆك بارزانی دووپات لە گرنگیی یەكڕیزی نێو ماڵی كورد و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی ئێستەی سووریا دەكاتەوە.
پێشتر سەرۆك بارزانی رای خۆی لەسەر دۆخی سووریا بە ئەنەكەسە گەیاندبوو، كە دەبێت بە یەكڕیزی رووبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببنەوە و كورد بەشێكی سەرەكی بێت لە حوكمڕانیی داهاتووی ئەو وڵاتە.