ژنێك لە سلێمانی بەهۆی نەشتەرگەریی جوانكاری گیانی لە دەست دا

:: AM:09:44:14/01/2025 ‌
ژنێك /41 ساڵ/ لە سلێمانی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانكاری كە لابردنی چەوری بوو، بەهۆیەوە گیانی لە دەست دا و ئێستە پزیشكەكە گیراوە.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی كانوونی دووەم، بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتییەك لە سلێمانی لە كاتی نەشتەرگەریی جوانكاری گیانی لە دەست دا.

ئەوەش زانراوە، ئەو پزیشكەی نەشتەرگەرییەكەی ئەنجام داوە گیراوە، هەروەها هاووڵاتییەكە ژنێكی 41 ساڵە و لە كاتی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری، گیانی لە دەست داوە.

لەسەر سكاڵای كەسوكارەكەی، پۆلیس پزیشكەكەی گرتووە، ئەو نەشتەرگەرییەش لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت ئەنجام دراوە.

ئەوە لە كاتێكدایە ماوەیەك بەرلە ئێستە، چەندان هۆشداریی درا كە نەشتەرگەریی جوانكاری ئەگەر پێویست نەبێت، ئەنجام نەدرێت باشترە.


وشە - رامیار جەواد