حكوومەت بڕی 106 ملیۆن دیناری بۆ زانكۆی راپەڕین دابین كرد

:: PM:03:04:14/01/2025 ‌
زانكۆی ڕاپەڕین ڕای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕی 106 ملیۆن دینار كەلوپەل و پێداویستیی بۆ زانكۆی ڕاپەڕین و بەشە ناوخۆییەكانی ئەو زانكۆیە دابین كرد.

ئەمڕۆ سێشەم 14ی كانوونی دووەم، ئاراز جەمال بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانكۆی ڕاپەڕین، بە "وشە"ی ڕاگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو بڕە داراییەی كە لەلایەن وەزارەتەوە بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان تەرخان كراوە كە بڕی یەك ملیار دینارە، بۆ زانكۆی راپەڕین بە بڕی 106 ملیۆن دینار كەلوپەل و پێداویستیی بۆ زانكۆ و بەشە ناوخۆییەكانی دابین كرد.

زیاتر گوتی، كەلوپەلەكان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كارگێڕی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و چەند بەرپرسێكی تری وەزارەت، ڕادەستی زانكۆمان كرا.

باسی لەوە كرد، ئەو كەلوپەلانە بریتین لە 263 دۆشەك، 840 مەتر مۆكێت، 60 دانە ساردكەرەوە، 40  جلشۆر، 20 گسكی كارەبایی، 20 كۆمپیوتەر و چوار مێزی تێنس.

ڕاپەڕین/ هێـمن عەبدوڵا



وشە - سه‌رخێڵ هاشم