تاوتوێی رەوشی تەناهیی عێراق كرا

:: PM:04:48:14/01/2025 ‌

 

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازيی لە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

بەگوێرەی راگەیەنراوی حكوومەتی هەرێم، لە كۆبوونەوەیەكدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكاری و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە كرا.

دووپات لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی تەناهی لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كرا.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم