پەیامێك لە مەسروور بارزانییەوە بۆ كاكەییەكان

:: PM:05:07:14/01/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كاكەییەكان كرد. 

لە پەیامەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستاندا هاتووە، بە بۆنەی جەژنی یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك و برایانی كاكەیی (یارسانان) لە كوردستان و جیهان دەكەم، ئومێدەوارم هەمیشە لە شادی و ئاسوودەییدا بن .

"ڕێز و پێزانینێكی زۆرمان بۆ قوربانیدان و ڕۆڵی نیشتمانپەروەرانەی خوشك و برایانی كاكەیی هەیە وەك پێكهاتەیەكی ڕەسەنی كوردستان". سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پەیامەكەدا وای نووسیوە.

لە كۆتایشدا دەڵێ‌، جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بژین.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم