نێچیرڤان بارزانی كاكەییەكان دڵنیا دەكاتەوە

:: PM:05:10:14/01/2025 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كاكەییەكان كرد. 

"بە گەرمی و لە دڵەوە، جەژنی قەولتاس لە تەواوی خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و عێراق و لە هەر شوێنێكی جیهان بن، پیرۆز دەكەم. هیوادارم هەموو ساڵێك بە خێر و خۆشی و كامەرانی بگەڕێتەوە و جەژنێكی ئارام و ئاسوودە بەسەر بەرن". ئەمە ناوەڕۆكی پیرۆزباییەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو.

هەروەها دەڵێ‌، هەر بەم بۆنەیەوە خوشك و برایانی كاكەیی دڵنیا دەكەینەوە كە وەك هەمیشە پارێزەری مافەكانیان دەبین و هەرێمی كوردستان بۆ تەواوی پێكهاتەكانی، بە وڵاتی پێكەوەژیان و لێبوردەیی و یەكترقبووڵكردن دەمێنێتەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم