سەرۆك بارزانی بۆ كاكەییەكان: دوور بن لە ناخۆشی و نەهامەتییەكان

:: PM:07:42:14/01/2025 ‌
سەرۆك بارزانی، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كاكەییەكان كرد بە بۆنەی جەژی قەوڵتاس.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی هاتووە، بە بۆنەی هاتنەوەی  جەژنی (قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی كوردستان دەكەم.

"هیوادارم هەموو  خوشك و برایانی كاكەیی و هەروەها سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان بۆنە و جەژنەكانیان لە ئاسوودەیی و ئارامیدا بكەنەوە و هەردەم دوور بن لە ناخۆشی و نەهامەتییەكان" سەرۆك بارزانی وای نووسیوە.

لە كۆتایشدا، هیوای خۆشی و كامەرانی بۆ كاكەییەكان دەخوازێت. 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم