وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، یەكە ژمێریارییەكانی زانكۆ و پەیمانگە حكوومییەكانی ئاگادار كردووەتەوە، مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بكرێت.
د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەیەكە ژمێریارییەكانی گوتووە، پێویستە ئەو مامۆستایانەی گرێبەستیان بۆ كراوە مووچەی مانگی 11ـیان بۆ ببەسترێت و ناوەكانیان ڕەوانەی خەزێنەكان بكرێت، تا شایستە داراییەكانیان خەرج بكرێت.
تا ئێستە مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لە زانكۆ و پەیمانگەكان خەرج نەكراوە.