سێ ژنی كورد بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێراوی ئەمەریكا دەكەن كە بڕیارە ئەمڕۆ لە واشنتن بەڕێوە بچێت.
بڕیارە ئەمڕۆكە 20ی كانوونی دووەم، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێراوی ئەمەریكا لە واشنتن و لەناو باڵەخانەی كۆنگرێس بەڕێوە بچێت و بەگوێرەی زانیارییەكان، سێ ژنی كورد وەك نوێنەری كوردستان بەشداری ڕێوڕەسمەكە دەكەن.
لە ڕێوڕەسمەكەدا هەریەك لە تریفە عەزیز نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا، ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات، سینەم محەمەد نوێنەری ڕۆژئاوا لە ئەمەریكا بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ دەكەن.
بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەكان، ئەو سێ ژنە كوردە بە شێوەی فەرمی بانگهێشتی رێوڕەسمەكە كراون.
ئەو سێ ژنە كوردە پێشتر دەور و پێگەیان دیار بووە لە پێوەندیی كورد و ئەمەریكا، هاوكات لەناو بژاردەی سیاسی ئەمەریكادا ناسراون.