بڕیارە ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو، شاندێكی تری هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و كێشەكانی بەردەم مووچەی مانگی 12ی ساڵی پار و مووچەی مانگی یەكی ئەمسال چارەسەر بكەن.
ئەمڕۆ هەینی، 24ی كانوونی دووەم، خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ریی زۆر باشی كردووه و ڕای گه‌یاندووه كە ئاماده‌ن ته‌واوی داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا پشكی هه‌رێم له بودجه ڕه‌وانه بكات.
خەلیل غازی لە لێدوانەكەیدا كە بۆ كوردستان24 قسەی كردووە دەشڵێت، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە حکوومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە تەواویی خەرج بکات، لە بەرانبەردا حکوومەتی هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکات.
"ڕۆژی یه‌كشه‌م، شاندێکی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی گرنگ له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه و داهاتی ناوخۆ ئه‌نجام دەدات." ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وای گوت.