بە سێ‌ رێگەی ئاسان ئازاری پشتت كەم بكەوە

:: PM:03:46:01/02/2025 ‌
چەندان توێژینەوە ئاماژە بەوە دەكەن كە لە هەر پێنج كەس یەكێكیان بەدەست ئازارێكی توندی پشتەوە دەناڵێنێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی لەم ئازارانە ڕزگارت بێت، دكتۆر سێرگی ئاگاپكین پسپۆڕی بوارەكە سێ ئامۆژگاری گرنگ پێشكەش دەكات.

1-دابینكردنی ئاسوودەیی: ئازار كاردانەوەیەكی پاراستنی جەستەیە، بۆیە گرنگە كەسەكە وەڵامی ئەم ئازارە بداتەوە بە دابینكردنی ئاسوودەیی بۆ لەش. باشترین ڕێگە ئەوەیە كە لەسەر ڕوویەكی تەخت، وەك زەوی پاڵ بكەویت و ئەژنۆكانت بچەمێنیتەوە و بالیف یان سەرینێك لە ژێر پێیەكانتدا دابنێیت

2- لە حاڵەتی ئازارێكی زۆر كە لە ئەنجامی هەوكردنەوە دروست دەبێت، باشتر وایە كاڵایەكی سارد بەكار بهێنرێت، چونكە گەرما دەبێتە هۆی خراپتركردنی هەوكردنەكە. خاولییەكی تەڕ یان كیسەیەك كە سەهۆڵی تێدابێت، لەسەر شوێنی ئازارەكە بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەك بۆ كەمكردنەوەی ئازار و گرژبوونی ماسولكەكان.

3-  ڕاوێژ بە پزیشك: ئەگەر ئازارەكە بەردەوام بوو، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشك بكەیت كە ڕەنگە دەرمانی دژە هەوكردنی ناستیرۆید بۆ كەمكردنەوەی ئازاری توند بنووسێت. ئەم دەرمانانە لە كاریگەری ئازارشكێن و دژە هەوكردنیان جیاوازە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم