دوای ماوەبەسەرچوونی هێلكە چەند كەڵكی خواردنی دەمێنێت؟

:: PM:08:48:01/02/2025 ‌

رەنگە خەڵكێك رۆژانە هێلكە بخۆن، كە مادەیەكی خۆراكی زۆر دەوڵەمەند و گرنگە و ئامادەكردنیشی ئاسانە، وەك هەر جۆرە خۆراكێكی تر ماوەی بەسەرچوونی هەیە و لە سەری نووسراوە، بەڵام دوای ئەو ماوەیە تا چەند كەڵكی خواردنی دەمێنێت؟

د. مایكل شیشاك پزیشك ئاماژە دەكات، هێلكە ماوەی سێ بۆ پێنج هەفتە لە دوای كڕینی بە كەڵكی خواردن دەمێنێت، بەو مەرجەی لە ناو ساركەرەوە و لە خوار 40 پلەی سيليزي هەڵبگیرێت.

دارین دیتویلەر مامۆستای سەلامەتیی خۆراك دەڵێت، هێلكە كەلێن و بۆشاییەكی بچووكی هەوای تیادایە كە بەتێپەڕبوونی كات فرەوان دەبێت، ئەوەش وای لێ دەكات كۆن بێت، مەرج نییە لە رووی سەلامەتییەوە بۆ خواردن نەشێت، بەڵام بە تێپەڕبوون كات دەكرێ پرۆتینی هێلكە شی ببێتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی دەركەوتنی بۆنێكی ناخۆش و گۆڕانی رەنگ و شێوەی هێلكەكە.

شیلی پۆڵس شارەزای بواری خۆراك ئاماژە دەكات، ئەگەر هێلكەی نوێ بە دروستیی هەڵبگیرێت، بە خێرایی تێك ناچێت، بە شێوەیەك ئەگەر لە ناو ساردكەرەوە هەڵبگیرێت و نیشانەی تێكچوونی بەسەر دەرنەكەوێت، وەك بۆنی ناخۆش و گۆڕانی شێوەكەی، دەتوانرێت دوای تەواوبوونی ماوەی بەسەرچوونی بخورێت.

دووپاتی كردەوە، ئەگەریش لێی دڵنیا نەبوویت، رێگەی سەرئاوكەوتن تاقی بكەوە، واتە هێلكەكە بخەرە ناو ئاوەوە ئەگەر سەر ئاوەكە كەوت، ئەوە تێكچووە و كەڵكی نەماوە، جیا لەوە پێویستە هێلكە بە جوانی بكوڵێندرێت، بۆ خۆپاراستن لە هۆكاری نەخۆشی وەك سالمۆنێلا و ئینفلەونزای باڵندە.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل