وەزارەتی دارایی و ئابووری: سبەی مووچەیە

:: PM:05:35:04/02/2025 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و لە چەند سەعاتی داهاتوودا لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە. 

وەزارەتەكە رای گەیاندووە، دوای تەواوبوونی ڕێكارەكانی گواستنەوەی تەمویلی مووچە بۆ بانكەكان، سبەی چوارشەم، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2025ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەكرێت.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە چەند سەعاتی داهاتوودا، خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت.

دوێنی سێی شوبات، شاندی دانوستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتنە رێككەوتن بۆ ئەوەی مووچەی ساڵی 2025 بنێردرێ‌ و هەموو رێكەوتنەكانیش بە ڕێنوێنی و نەخشەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم