دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وێڕای ده‌ركردنی فه‌رمانێك بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆرترین گوشار دژی ئێران گوتی، هه‌رچه‌نده فه‌رمانه‌كه‌ی زۆر تونده، به‌ڵام حه‌ز ده‌كات چاوی به سه‌رۆك كۆماری ئێران بكه‌وێت و هانی تاران بدات واز له گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ندێك فه‌رمانی ده‌ركردووه و به راوێژكاره‌كانی داوه و پێی گوتوون ئه‌گه‌ر ئێران تیرۆری بكات، ئه‌وا پێویسته ئێران به ته‌واوی له‌ناو بچێت و هیچ شتێكی به ساغی نه‌مێنێته‌وه.
مه‌به‌ستی تره‌مپ ئه‌و راپۆرته بوو كه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه و به پێی راپۆرته‌كه، كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ر له هه‌ڵبژاردن ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه دۆناڵد تره‌مپ بكوژێت، تۆمه‌تێك كه ئه‌وكات ئێران ره‌تی كرده‌وه.
تره‌مپ هیوای خواستووه پێویستی به فه‌رمانی سه‌پاندنی زۆرترین گوشار دژی ئێران نه‌بێت و پێداگریشی له‌وه كرد، نابێت ئێران ده‌ستی به چه‌كی مه‌ترسیدار بگات و به مافی ئه‌مه‌ریكای زانی رێ له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بگرێت.
به‌پێی فه‌رمانی تره‌مپ، ئه‌و ئه‌ركه به وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌سپێرێت زۆرترین گوشاری ئابووری بخاته سه‌ر ئێران، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزا بدات كه هاوكاریی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی سزاكان ده‌كه‌ن.
جگه له‌مه سیاسه‌تێكی تری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێوه‌ست به ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه دژی ئێران زیندوو بكاته‌وه كه به رێكاری په‌لاپیتكه ناسراوه، رێ له ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌گرێت.