تۆمەتباری كوشتنی ژنێكی عەرەب لە هەولێر گیرا

:: PM:06:15:05/02/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەبی سووریای بە ناوی (م.ب.ژ) بە تۆمەتی كوشتنی ئافرەتێكی بە ڕەگەز عەرەب بە ناوی (ا.س.م) گرت.

پۆلیسی هەولێر رای گەیاندووە، ئەم تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو ئافرەتە لە درەنگانی شەو لەسەر كێشەیەك دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا تۆمەتبار ئافرەتەكە لە ژوورەوە دەخنكێنێت و دواتر پارە و ئاڵتونەكانی دەدزێت، بەوەندەش ناوەستێت و تەرمی ئافرەتەكە دەگوازێتەوە بۆ شوێنێكی دوورەدەست و لەوێ تەرمەكە دەسووتێنێت بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانەكە بدزێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، دوای ئەوەی كە پۆلیس لە ڕووداوەكە ئاگەدار كرایەوە، بە چەند سەعاتێك تۆمەتبار دەستنیشان كرا و گیرا، تۆمەتبار ددانی نا بە تاوانەكەیدا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و بەپێی مادە (406) لە یاسای سزادان دراوەتە دادگا.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم