یاریده‌ده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشوازییان له بیرۆكه‌ی تره‌مپ بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی غه‌زه بۆ وڵاتانی دراوسێی كرد و گوتیان، ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆرباشه بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی غه‌زه.
هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك وڵات دژی بیرۆكه‌كه‌ی تره‌مپن و ته‌نانه‌ت به فه‌رمی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام تره‌مپ چه‌ندان جار دووباره‌ی كردووه‌ته‌وه و پێداگریی له‌وه كردووه كه ده‌خوازێت كۆتایی به سیاسه‌تی چه‌ندان ده‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی غه‌زه و فه‌له‌ستین بهێنێت، غه‌زه بكات به ناوچه‌یه‌كی ئاوه‌دان و گه‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خه‌ڵكی دنیا بتوانن به ئارامی له‌و كه‌رته بژین.
جگه له یاریده‌ده‌ره‌كانی تره‌مپ، دوێنێ كارولین لیڤیت گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا پێشنیاره‌كه‌ی تره‌مپی به مێژوویی و جیاواز له چاره‌سه‌ره ئاساییه‌كان هه‌ژمار كرد و باسی له‌وه‌ش كرد، مه‌به‌ستی تره‌مپ ئه‌وه نییه هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی غه‌زه بكات.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه دۆناڵد تره‌مپ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌و خه‌ڵكه بۆ هه‌میشه له غه‌زه دوور بخرێنه‌وه و له شوێنێكی تر نیشته‌جێ بكرێن، به‌ڵكو مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌ی كاتی نیشته‌جێ بكرێن تا ئه‌و كاته‌ی غه‌زه ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی فه‌ردا، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌و راستییه‌شی بیر خسته‌وه كه خه‌رجیی بنیاتنانه‌وه‌ی غه‌زه له ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكییه‌كان نابێت، به‌ڵكو هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هه‌مان قسه‌ی دووباره كرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه نیشته‌جێكردنیان كاتی ده‌بێت و بۆ ئه‌وه‌یه غه‌زه بنیات بنرێته‌وه.