مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پیرۆزبایی لە یەكگرتووی ئیسلامی كرد و دەڵێت، ئومێدەوارم یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لە پێناو داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی (31)مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
لە پەیامەكەدا هاتووە، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە بۆنەی (31)مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەركردایەتی و ئەندامانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئەوەش هاتووە، ئومێدەوارم یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لە پێناو داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان و دەستكەوتە نیشتمانییەكان و قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان.