پرۆگرامی خوێندن كەم كرایەوە

:: PM:01:36:06/02/2025 ‌
پرۆگرامی خوێندن كەم دەكرێتەوە و بڕیارەكە تەنیا بۆ ئەمساڵ جێبەجێ‌ دەكرێت. سەرجەم پەروەردەكانیش لە بڕیارەكە ئاگادار دەكرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن دەرچوو.

لە بڕیارەكەدا كە ئاراستەی پەروەردەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە و تێیدا هاتووە، ئەو بڕیارە تەنیا بۆ ساڵی 2024 بۆ 2025 جێبەجێ‌ دەكرێت.

پرۆسەی كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن، قوتابیانی پۆلی 12 و نۆی بنەڕەتی دەگرێتەوە و بۆ ئەمساڵ جێبەجێ‌ دەكرێت.

















وشە - رامیار جەواد