وەزارەتی دارایی: سێشەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت

:: PM:01:39:06/02/2025 ‌
ڕۆژی سێشەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت و لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان مامۆستایان سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، ڕۆژی سێشەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، ڕۆژی سێشەم 11ـی شوبات، مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، تەمویلەكەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت. 



وشە - رامیار جەواد