نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا بڵاوی كرده‌وه، بانگهێشتنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نساوه به ده‌ستی شه‌رع گه‌یشتووه و داوای لێ كراوه، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بچێته فڕه‌نسا.
هه‌ر به پێی به‌یاننامه‌كه، دوو لایه‌ن به ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كردووه و یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌یش كه سووریا داوای كردووه ئه‌وه‌یه، سزاكان له دژی لا ببرێن.
هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه، ئیمانوێل ماكرۆن پیرۆزبایی له شه‌رع كردووه به بۆنه‌ی بوونی به سه‌رۆك كۆماری كاتیی سووریا.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌حمه‌د شه‌رع له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گرووپی ته‌حریر شام و چه‌ند گرووپێكی تری ئیسلامی كه رۆڵیان له رووخاندنی ئه‌سه‌دا هه‌بوو، به سه‌رۆك كۆماری كاتیی ئه‌و وڵاته تا كاتی هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌حمه‌د شه‌رع له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سوپاسی فڕه‌نسای كردووه كه له ساڵی 2011ه‌وه رۆڵی هه‌بووه له دژایه‌تیكردنی رژێمی ئه‌سه‌د و پاڵپشتیكردن له خه‌ڵكی سووریا.
جێی باسه له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌رع یه‌كه‌م گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی بۆ سعوودیه كرد و پاشان چووه توركیا.