ژمارە بەشدارانی هەژماری من بەردەوام روو لە زیادبووندایە، بۆ ئەم مانگە ژمارەی بەشداران گەیشتە 275 هەزار بەشدار، پێشبینیش دەكرێت مانگی داهاتوو 300 هەزار تێپەڕ بكات.
ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، هەژماری من بڵاوی كردووەتەوە، هەژماری من لە ماوەی كەمتر لە یەك ساڵدا، ژمارەی ئەو سوودمەندانەی لە ڕێی هەژمارە بانكییەكانیانەوە مووچە وەردەگرن، پێنج هێندە زیادی كردووە.
ئاماژە بەوەش كردووە، بۆ مووچەی مانگی كانوونی دووەم ژمارەی بەشداربوون گەیشتە 275 هەزار بەشدار كە مووچەكانیان لە رێگەی ئەلیكترۆنی وەردەگرن.
روونیش كراوەتەوە، لە یەكەم مانگی دابەشكردنی مووچە، ژمارەی بەشداران بریتی بوو لە پێنج هەزار بەشدار، بۆ مانگی دواتر 75 هەزار و پاشان بووە 120 هەزار بەشدار، مانگی چوارەم ژمارەی گەیشتە 132 هەزار بەشدار.
روون كراوەتەوە، ژمارەی بەشداران لە مانگی پێنجەم گەیشتە 152 هەزار و لە مانگی شەشەمدا ژمارەی بەشداران گەیشتە 191 هەزار، دواتر گەیشتە 2019 هەزار و لە دواین كاتیش گەیشتە 275 هەزار بەشدار.