دژەتیرۆری كوردستان ڕای گەیاند، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا، دوو ئۆتۆمبێل و حەشارگەیەكی چەكدارانی پەكەكەی بۆمباران كرد و لە ئەنجامدا بەرپرسێكی سەربازی و دوو چەكدار كوژران.
ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، دژەتیرۆری كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا دوو ئۆتۆمبێل و حەشارگەیەكی چەكدارانی پەكەكەی بۆمباران كرد، لە ئەنجامدا بەرپرسێكی سەربازی و دوو چەكدار كوژران.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، لە سەعات 10:45 و 11:00ـی پێش نیوەڕۆ، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سوپای توركیا، دوو ئۆتۆمبێل و حەشارگەیەكی چەكدارانی پەكەكەی لە سنووری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بۆمباران كرد.
لە ڕاگەیەنراوەكەی دژەتیرۆری كوردستاندا هاتووە، لە ئەنجامی بۆمبارانەكەدا چارەنووسی دوو چەكداری تری پەكەكە نادیارە .