عومرەكارێكی كوردستان لە مەككە كۆچی دوایی كرد

:: PM:04:11:06/02/2025 ‌
عومرەكارێكی كوردستان لە مەككە كۆچی دوایی كرد، بەمەیش دەبێتە دووەمین عومرەكاری كورد لەم مانگە لە مەككە كۆچی دوایی بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، كاروان ستوونی گوتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، هاووڵاتی خەلیل ئەحمەد كاكە برا دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان كە بە مەبەستی عومرە سەردانی سعوودیەی كردبوو، لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.

زیاتر گوتی، تەمەنی ئەم عومرەكارە 57 ساڵە، ماوەی هەشت رۆژە لە سعوودیەیە و سوننەتی عومرەی بەجێ گەیاندووە، ئەمڕۆ لە ناكاودا باری تەندروستی تێكچووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، لە شاری مەككە كۆچی دوایی كرد.

روونی كردەوە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە شاری مەككە بە خاك بێتە سپاردن.

ئەوە لە كاتێكدایە لە دووی ئەم مانگە هاووڵاتییەكی تر دانیشتووی شاری زاخۆ لە مەككە كۆچی دوایی كرد، مردنەكەشی لە كاتی نوێژی بەیانی بوو.



وشە - رامیار جەواد