كێشەكانی دڵ هۆكاری سەرەكین بۆ مردنی ساڵانەی سەتان هەزار كەس لە دنیا، بۆیە پێویستە مرۆڤ وشیار بێت و خۆی لە كێشەكانی دڵ بپارێزێت، ئەگەر تووشیشی هاتەوە، پێویستە خۆی لەوە بپارێزیت ئەو نەخۆشییە لەناوی ببات، لە خوارەوە چەند نیشایەكی كێشەی دڵ كە لە سەر پێست بەدیار دەكەون.
رەنگە زۆرێك وا بزانن كێشەكانی دڵ تەنیا چەند نیشانەیەكی سەرەكیان هەیە وەك ئازاری سینگ و هەناسەتەنگی و زوو ماندووبوون، بەڵام هەندێك جار نیشانەی تریشیان دەبێت، وەك لە پێست، مرۆڤ لەوە وریای دەكەنەوە كە كێشەی لە دڵ و لوولەكانی خوێنی هەیە و پێویستە چارەسەری خۆی بكات.
بەپێی ئ
ەكادیمیای ئەمەریكی بۆ نەخۆشییەكانی پێست، هەندێك گۆڕانكاری لە پێست هەن دەبنە ئاماژە بۆ بوونی كێشە لە دڵ، لە وانە گۆڕانی رەنگی پێست، بەهۆی لاوازیی توانای سووڕی خوێن و كەمی ئۆكسجینی خوێن، كە رەنگی پێست بۆ شین یان وەنەوشەیی دەگۆڕێت، یان زەردهەڵگەڕان و سیسبوونی پێست، بەهۆی كەمیی گەیشتنی خوێن و كەمخوێنیی پێوەست بە كێشە لە دڵ.
دەركەوتنی پەڵە و ماك و خاڵی رەنگ سوور یان وەنەوشەیی بێ هۆكار لەسەر پێست، ئاماژەن بۆ بوونی هەوكردنی لە لوولەكانی خوێن، كە پێوەستن بە كێشەی دڵ و سیستمی بەرگریی لەش، ئاوسانی قاچەكان ئاماژەیە بۆ بێتوانایی دڵ لە پاڵنان بە خوێنەوە، توندبوونی پێست و بریسكانەوەی ئەوەش ئاماژەیە بۆ كێشە لە سووڕی خوێن، گۆڕانی نینۆك، ئەستووربوون و خڕبوونیان ئاماژەیە بۆ كێشەی دڵ و سییەكان، یان دەركەوتنی هیڵی سوور و قاوەیی لە ژێر نینۆك، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بوونی هەوكردنی دەمەوانەكانی دل.
جیا لەوانەی باس كران درەنگ سارێژبوونی برین، بەتایبەتی لە قاچەكان، نیشانەیەكی لاوازیی سوڕی خوێنە بەهۆی بوونی كێشە لە خوێنبەری پەلەكان و مەترسیی تووشبوون بە كێشەی دڵ زیاد دەكات.