بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "
ئەکسیۆس"ی ئەمەریکی، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پلانێکی پێشکەش بە واشنتن کردووە، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەزە.
ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە ئاماژەى داوە، نەتەنیاهۆ پلانێکی پێشکەش بە ئیدارەی ئەمەریکا کردووە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئازادکردنی بەرپرسە باڵاکان، لە بەرانبەر دەرکردنی بەرپرسانی باڵای حەماس لە غەزە.
ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە ڕای گەیاندووە، نەتەنیاهۆ دەیەوێت قۆناغی یەکەمی ڕێکەوتنەکە درێژ بکاتەوە بۆ ئازادکردنی ژمارەیەکی کەمی بارمتەکان.
لە هەواڵەکەدا زیاتر هاتووە، لە دانوستانەکاندا لەبارەى قۆناغی دووەم، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەیەوێت داوای ئەوە بکات حەماس دەستبەرداری دەسەڵاتیان بن لە غەزە و بەرپرسە باڵاکانیان ناوچەکە جێ بهێڵن، لە بەرانبەردا ئیسرائیل کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت و ئەو بارمتانە ئازاد بکات کە لە قۆناغی یەکەمدا ڕازی نەبووە ئازادیان بکەن.
تا ئێستە ئاگربەست لە کەرتی غەزە بەردەوامە، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا دانوستانەکان لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێکەوتنەکە دەست پێ بکەنەوە.