لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەڤدەمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان) بە بەشداریی ئەندامانی و جێگری کۆمیتەی ناوەندی، بە تێکڕاى دەنگى ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى مستەفا هیجرى بە سکرتێرى گشتیی حزب هەڵبژێردرا.
لە کۆبوونەوەى یەکەمى کۆنگرەى حەڤدەمى حزبەکەدد کۆمیتەی ناوەندی ڕای گەیاند، لەژێر تیشکی ڕێنوێنیی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان و بە ئیلهام وەرگرتن لە ناوی کۆنگرە، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە دیاریکراوەکان لە خەبات و تێکۆشانی حزبی و بۆ بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شێلگیرانە تێدەکۆشین.
زیاتر هاتووە، وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی هەرچی زیاتر بەهێزکردنی یەکگرتوویی ڕیزەکانی حزب و خوێندنەوەی ههموو توانا و زهرفییهتهکانی نێو حزب، بە بایەخدان بە پێویستیی یهکگرتوویی هێزه سیاسییهکانی ڕۆژههڵات و بەردەوامیی تێکۆشان بۆ ئەو ئامانجە؛ یەکخستنی وزەی خەباتگێڕیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لهپێناو خهباتێکی نهتهوایهتیی هەمەلانە، له بهرانبهر کۆماری ئیسلامیدا دەکاتە ئەولەوییەتی کار و بەرنامەکانی خۆی.