ئەعرەجی: پەكەكە دەردەكەین

:: PM:06:48:07/02/2025 ‌

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، هەوڵ دەدەین چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر خاكی عێراق دەربكەین.

ئەمڕۆ هەینی، قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند كە له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك كه‌وتوون تا له‌ ئه‌یلوولی 2026 كۆتایی به‌ ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق بهێنرێت و دەشڵێت، ئەمەریكا نەیهێشت ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر عێراق.

لەو لێدوانەیدا بۆ تەلەڤزیۆنی "ئەلعەرەبییە" ئەعرەجی دەڵێت، هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان هاوڕان كه‌ ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا به‌ ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت بۆیە هیچ چەكدارێكی نایاسایی لە عێراقدا ناهێڵین، لەو چوارچێوەیەشدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ عێراق ده‌ربكه‌ن. 



وشە - تایبه‌ت