سەرۆكی ئۆكرانیا بۆ ترەمپ: تەنیا بمانپارێزن كانزایەكمان هەیە لە نەوت گرانترە بۆ خۆتان

:: PM:11:25:07/02/2025 ‌

فۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی گەنجینەیەكی گرانبەهای وڵاتەكەی گفتوگۆی كرد و پێی گوت، ئەگەر گەرەنتیی پاراستمان دەدەنێ كە لەم شەڕە لەگەڵ ڕووسیا ڕزگارمان بێت، هەموو ئەو گەنجینەیەتان دەدەینێ.

ئەمڕۆ هەینی، حەوتی شوبات، سەرۆكی ئۆكرانیا لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا، پێشنیازی سامانێكی سرووشتیی وڵاتەكەی بۆ دەكات كە كانزایەكی بەنرخە و داوای لێ دەكات كە بیبات بۆ خۆیان، بەو مەرجەی لە بەرانبەردا وڵاتەكەی بپارێزێت.

بەپێی هەواڵێك كە "ڕۆیتەرز" بڵاوی كردووەتەوە، زیلینسكی بە ترەمپی گوتووە، ئەگەر دەتەوێت گرێبەستێك هەبێت بۆ ئەوەی بمانپارێزن، ئەوە گرێبەستە و دەتوانین لەسەری ڕێك بكەوین، چونكە ئۆكرانیا ئامادەیە لەپێناو پاراستنی خاكەكەی هەموو جۆرە گرێبەستێك بكات.

پێشتر ترەمپ خۆی ئەوەی بە گوێی زلینسكیدا دابوو كە لەپێناو پارستنی وڵاتەكەی، پێویستە كانزاكانی ببەخشێت.



وشە - تایبه‌ت