قاوە یەكێكە لە خواردنەوە بڵاوەكان لەسەر ئاستی دنیا، ئەوەی زانراوە بەهۆی ئەو كافایینەی تیایەتی مرۆڤ چالاك دەكات، بە بۆن و چێژەكەی جیا دەكرێتەوە، سوود و زیانیش هەیە، توێژینەوەیەك باسی ئەوە دەكات ئەو بەتەمەنداچووانەی قاوە دەخۆنەوە كەمتر تووشی خەڵەفان دەبن، بەڵام ئەو سوودە تەنیا بۆ قاوەی تاڵە.
لەو توێژینەوەیەكی توێژەرانی چینی كە لە بەریتانیا ئەنجام دراوە و داتا تەندروستییەكانی زیاتر لە 200 هەزار كەسی گرتەوە، تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 60 ساڵ بوو، دەركەوت خواردنەوەی قاوەی تاڵی بە كافایین، بووەتە هۆی كەمبوونەوەی تووشبوون بە خەڵەفان و ئەلزەهایمەر و پاركنسۆن، بەڵام ئەو كاریگەرییە لە قاوەی شیرینكراوی نەبووە.
بەشداران دابەشی پێنج گرووپ كران، هەر گرووپێك بە رێژەیەكی دیاریكراو رۆژانە قاوەیان خواردووەتەوە، دەركەوت ئەوانەی قاوەیان خورادووەتەوە بە بەراورد بەوانەی نەیانخواردووەتەوە بە رێژەی 34% كەمتر تووشی جۆرەكانی خەڵەفان بوونەتەوە و ك ئەلزەهایمەر و بە رێژەی 37% كەمتر بە نەخۆشی پاركنسۆن و 47% مردن بەهۆی كێشەی دەمارەكانەوە.
توێژەران باسی ئەوەیان كرد ئەو سوودەی قاوە بەستراوەتەوە بەوەی دەبێت قاوەكە شیرین نەكرابێت، واتە تاڵ بێت و كافایینی تیادا بێت، چونكە هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی كافایین پاراستنی مێشكە لە خەڵەفان.