ئەنگی موراد گیانی لە دەست دا

:: PM:04:11:09/02/2025 ‌
دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەكەی، كە دوای لە دایكبوونی منداڵەی تووشی بوو، ئەمڕۆ ئەنگی موراد هونەرمەندی بەناوبانگی سووریا كۆچی دوایی كرد.

میدیاكان بڵاویان كردووەتەوە، ئەنگی موڕاد هونەرمەندی بەناوبانگی سووری و شاجوانی ساڵی  2017 ی ئاسیا، لە 33 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەكی كوشندەوە دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.

داینگی ئەنگی لە فەیسبووك پۆستێكی بۆ كۆچی دوایی كچەكەی كردووە و دەڵێت، رۆحت شاد كچی خۆم، من لەو دنیایە لێت خۆش بووم، خوداش لەو دنیا لێت خۆش بێت.

لەبارەی هۆكاری گیان لە دەستدانی دەڵێت، ئەنگی بەهۆی لە دایكبوونی منداڵەكەی تووشی نەخۆشی بوو، چەندین ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.



وشە - رامیار جەواد