سێ‌ پارێزەر هەوڵدەدەن فرەژنی لە كوردستان ئاسایی بێت

:: PM:07:15:11/02/2025 ‌
سێ‌ پارێزەری هەرێمی كوردستان بۆ تۆماكردنی سكاڵا لەسەر یاسای فرەژنی دەچنە بەغدا، ئەوان پێیان وایە كە دەبێت بڕگەی فرەژنی لاببرێ‌. تێڕوانیان بەو جۆرەیە ژنهێنان بە ئاینی ئیسلام پێوانە بكرێ‌.

لە ئاینی ئیسلام پیاو بۆی هەیە سێ‌ ژن بهێنێ‌، بە گوێرەی یاسای باری كەسێتی ئەوە كۆتوبەند كراوە، چونكە بەگوێرەی یاساكە پێویستە رەزامەندی ژنی یەكەم وەربگیرێت ئەنجا ژنی دووەم بهێنرێ‌، لەگەڵ چەندان مەرجی تر. 

ئاسۆ هاشم پارێزەری راوێژكار یەكێكە لەو سێ‌ پارێزەرە و ئەمڕۆ لە بەغدا سكاڵایان تۆمار كرد، ئەو بۆ "وشە" گوتی، ئەمڕۆ تانەمان دا لە سكاڵایەك كە بەرانبەر یاسای فرەژنی تۆمارمان كردبوو پێشتر، بۆیە چاوەڕێی دادگای فیدڕاڵی دەكەین بۆ ئەوەی تاوتوێی "لائیحەكە" بكات. 

ڕوونیشی كردەوە كە یاساكە فرەژنی كۆتوبەند كردووە، بەڵام بە گوێرەی سكاڵاكەی ئێمە دەبێت بكرێتەوە. 
 
ئینجا بابەتی فرەژنی لە كوردستان پێشتر ناڕەزایەتی زۆری تێدابوو، رێكخراوەكانی ژنان و ئەوانەی دژی ئەو پڕۆسەیەن لەگەڵ نەبوون، بەڵام خەڵكی كوردستان بۆ تێپەڕاندنی ئەو پڕۆسەیە دەچوونە دادگاكانی عێراق، چونكە لەوێ‌ ئاساییە. 



وشە - وشه‌