بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە پزیشكی دادی عێراق ڕای گەیاند، لە سنووری قەزای حەویجەی سەربە پارێزگای كەركووك، گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە كە ڕووفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی شوبات، یاسەمین مونزیر بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە پزیشكی دادی عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە قەزای حەویجە هەڵدراوەتەوە و دەركەوتووە رووفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە.
باسی لەوەش كرد، كە سامپڵ لە ژمارەیەك كەسوكاریان لە هەولێر وەرگیراوە بەمەبەستی پشكنینیان و ناسینەوەی ڕووفاتەكان.
پێشبینی دەكرێت ئەو پێشمەرگانە لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە لە دوای داگیركردنی ناوچەكە، شەهید كرابن.