وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردووەتەوە، ناوی نۆ هەزار و 165 پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە و لە تەواوی شار و شارۆچكەكان زەوی وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 13ـی شوبات، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە تەناهییەكان و خانەنشینان، كارەكانمان جێبەجێ كرد.
ئاماژە بەوەش كراوە، وەزارەتی پێشمەرگە لە گەڕی دووەمی ئەو پرۆسەیە لە كۆی ئەو (١٨٨٧٩) ناوەی كە بە دوو وەجبە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی كردووە، ناوی (٩١٦٥) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە، فەرمانی تەرخانكردنی زەوییان بۆ دەرچووە، بەپێی ئەم خشتەیەی كە لە خوارەوە هاتووە:
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ (١١٤) ناو.
-سنووری پارێزگای هەڵەبجە (١٨) ناو.
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین (٤٩٠) ناو.
-سنووری پارێزگای سڵێمانی (٦٢٧) ناو.
-سنووری پارێزگای هەولێر(٣٨٩٩) ناو.
-سنووری پارێزگای دهۆك (٢٤١٣) ناو.
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان (٤٨) ناو.
-سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (١٥٤٤) ناو.
ئاماژە بەوەش كراوە، پرۆسەكە بەردەوامی دەبێت، بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەكانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین كە تا ئێستە فۆرمەكانیان تەواو نەكردووە، پەلە بكەن لە ڕێكخستن و بە داتاكردنی فۆرمەكانیان و بە ڕێكوپێكی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان، هاوكارمان بن لە جێبەجێكردنی ئەو ڕێنوێنییانەی بۆیان نێردراوە، بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەند بن لەم پرۆسەیە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان.