بانكی ناوەندیی عێراق نرخی نوێی خزمەتگوزارییە بانكییەكان زیاد دەكات، لە كاتێكدا عێراق هانی هاووڵاتییان دەدات سیستمی بانكی بەكاربهێنن.
بەگوێرەی نووسراوی بانكی ناوەندیی عێراق، نرخە نوێیەكان كە گرانتر كراوە چەندان خزمەتگوزاریی بانكی دەگرێتەوە، وەك كرێی دەرهێنانی كارتی بانكی، كرێی نوێكردنەوە، گۆڕینی كارتی بانكی، هەروەها كرێی بەڕێوەبردنی هەژمار و پارە راكێشان لە رێگەی ئامێرەكانی ATM.
بانكی ناوەندی داوا لە سەرجەم بانكەكان دەكات پابەند بن بەم نرخە نوێیانە و لە كاتی ئامادەكردنی خشتەی نرخی خزمەتگوزارییە بانكییەكان رەچاوی بكەن.
نرخەكان بەمشێوەیە:
1- كرێی دەرهێنانی كارتی بانكی نوێ/ نوێكردنەوەی كارتی بانكی بەجێكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و تایبەت 15 هەزار.
2- كرێی نوێكردنەوەی كارتی بانكی/ بەجێكردنی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و تایبەت 15 هەزار دینار.
3- كرێی گۆڕینی كارتی بانكی/ بەجێكردنی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و تایبەت 25 هەزار دینار.
4- كرێی بەڕێوەبردنی هەژمار و كرێی مامەڵە لە هەژماری مووچە كە لە پڕۆژەی بەجێكردنی مووچە وەردەگرن لە كەرتی گشتی و تایبەت دوو هەزار دیناری مانگانە .
5- پارەڕاكێشان لە رێگەی ئامێرەكانی پارە راكێشانی (ATM) لە رێگەی كارتی بانكی (POC) بۆ ئەو كارتە دەرچووانەی كە لە پڕۆژە دان 0.006 بێت و نابێت لە 2000 دینار كەمتر بێت.
6- كرێی پارەڕاكێشان لە ATM ئامێری پارە راكێشانی بە دیناری بانكی 0.004 و نابێت لە هەزار دینار كەمتر بێت.
7- ناردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات (سویفت) 10 دینار بۆ هەر دۆلار بۆ حەواڵەكردنێك جیاوازی نرخی فرۆشی دۆلار، كە سەرجەم خەرجییەكان و باج و رسووماتەكان لەخۆ دەگرێت.