به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم بڵاوی كردەوە، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌فر و باران به‌رده‌وامیان ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش ڕوو له‌نزمبونه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ هەینی، 21ی شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هەرێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، نمه‌بارانی پچڕ پچڕ له شوێن و ناوچه جیا جیاكاندا ده‌بێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی سۆران و ڕاپه‌ڕین ڕێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت و بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان به تایبه‌ت ناوچه سنووریه‌كان به‌فر دەبارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، پێشبینی ده‌كرێت بۆ كاته‌كانی شه‌و له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و سه‌نته‌ری قه‌زای سۆران به‌فر ببارێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیكه‌ی 2-4 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بنه‌وه، به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، سبه‌ی شه‌موو ئاسمان به گشتی هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم نمه‌باران و بارانی مامناوه‌ند به پچڕ پچڕی ده‌بارێت، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه سنووریه‌كان به‌فر دەبارێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌رێژه‌ی 1-2 پله‌ی سیلیزی به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ نزم ده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 8 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 6 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 7 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك :10 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 7 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 6 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : -4 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 2 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 12 پله‌ی سیلیزی