ڤیدیۆ.. چەند جووڵەیەكی نامۆی راوێژكارێكی سوودانی بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا

:: PM:09:38:22/02/2025 ‌
لەمیانی بەشداریی لە پڕۆگرامێكدا، یەكێك لە راوێژكارەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەناوی "سەیف خەیات" بە جووڵە نامۆ و سەیرەكانی بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا. 

وەك لە پڕۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا دەردەكەوێت كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ پەخش كراوە، ئەم راوێژكارەی سوودانی بۆ وەڵامدانەوە و كپكردنی بەرانبەرەكەی، بەشێوەیەكی نامۆ و كۆمیدی لاسایی بەرانبەرەكەی دەكاتەوە و سووكایەتی بە قسە و رای بەشداربووەكەی بەرانبەری دەكات.




وشە - پۆڵا مەحموود