دەسەڵاتی تەندروستی لە بەریتانیا ئەمڕۆ ئاشكرای كردووە، 82 كەس بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی كێش و شەكرەی جۆری دووەم، گیانیان لە دەست داوە، بۆیە دەڵێن ئەوانەی ئەو دەرمانانە بەكار دێنن، دەبێ پزیشكەكەیان بڕیار بدات ئایا چارەسەرەكە رابگرێت یان بەردەوام بێت لەسەری.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ دووشەم 24ی شوبات بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ئەوانەی لە بەریتانیا بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی كێش و چارەسەری نەخۆشیی شەكرە لە جۆری دووەم وەك Ozempic و Mounjaro، ژمارەیان گەیشتووەتە 82 كەس. بۆیە دەبێ لە نێوان كەسەكە و پزیشكەكەی بڕیار بدرێت ئایا چارەسەرەكە رابگرێت یان بەردەوام بێت لەسەری.
ئاژانسی رێكخستنی دەرمان و بەرهەمهێنانی تەندروستی (MHRA) دووپاتی كردووەتەوە، ئەو ژمارەیەی گیانیان لە دەست داوە تا كانوونی دووەمی رابردوو بووە، ئەوەیش مەترسیی نوێی دروست كردووە لە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە كە بە دەرزی بەكار دەهێنرێت.
ئامارەكان دەریدەخەن كە 22 كەس بەهۆی بەكارهێنانی دابەزاندنی كێش گیانیان لە دەست داوە، هاوكات 60 كەس چارەسەری نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەمیان بەكار هێناوە و بەهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
ئەلیسۆن كایف بەرپرسێكی گەورەی سەلامەتییە لە ئاژانسەكە، هۆشداریی داوە كە پێویستە بڕیاری بەردەوامبوون یان راگرتنی دەرمانەكە، لە نێوان نەخۆش و پزیشكەكەی بێت، ئەویش بەپێی پشكنینەكان پزیشك دەتوانێ رێنوێنی بداتە نەخۆش لە سوود و زیانی دەرمانەكە.