حكوومەت رەزامەندیی دا بە لێخۆشبوونی 100%ی خەرجیی قوتابیانی كەسوكاری شەهیدان

:: PM:10:01:26/02/2025 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی دا بە بەخشین بە رێژەی %100 لە قوتابیانی كەسوكاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحكوومییەكان لە خەرجییەكانی "جلوبەرگ، خواردن، پەرتووك و هاتوچۆ". 

بەپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، كە ئاڕاستەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان كراوە و واژووی د.ئومێد سەباحی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە هاتووە، رەزامەندی درا لەسەر بەخشین بە رێژەی %100 لە خەرجییەكانی (جلوبەرگ، خواردن، پەرتووك و هاتوچۆ)ی قوتابیانی كەسوكاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحكوومییەكان. 

لە نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا ئەوەیش هاتووە، لێخۆشبوونەكە كرێی خوێندن ناگرێتەوە، وێنەیەكیش لە نووسراوەكە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە بۆ كاری پێویست.






وشە - پۆڵا مەحموود