ناوه‌ندی ئاماری ئێران بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران 86 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند. ناوه‌نده‌كه روونی كردووه‌ته‌وه ئه‌و ژماره‌یه له به‌ره‌به‌ری ساڵی نوێی هه‌تاوی تۆمار كراوه.
ناوه‌نده‌كه باسی له ورده‌كاریی زیاتر نه‌كردووه، به‌ڵام به پێی راپۆرتی شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ری ناوه‌نده‌كه، ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران تا كۆتایی هاوینی رابردوو گه‌یشتبووه 85 ملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س و وا دیاره له‌و ماوه‌یه‌دا 100 هه‌زار كه‌س به ژماره‌ی دابیشتووانی ئێران زیادی كردووه.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌وكاتدا هاتبوو 50.5%ی دانیشتووانی ئێران، له ره‌گه‌زی نێر و 49.5% له ره‌گه‌زی مێن و 19 ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌سیان ته‌مه‌نیان له خوارووی 15 ساڵدایه.
پێویسته بگوترێ گه‌شه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران له ساڵانی رابردوودا كه‌می كردووه. سێ ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر حكوومه‌تی ئێران سیاسه‌تی كۆنترۆڵی دانیشتووانی پێڕه‌و كرد و داوایان له خه‌ڵك كرد نابێت له دوو منداڵ زیاتریان هه‌بێت، به‌ڵام 13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خامنه‌یی گوتی له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمانه و هانی خه‌ڵكی دا منداڵی زیاتریان هه‌بێت. پێشبینی كراوه تا 16 ساڵی تر ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران بگاته 93 ملیۆن كه‌س.